قوماش
لە براندی شازاردا، ئێمە پێش هەر شتێک گرنگی بە "قوماش" دەدەین، چونکە باوەڕمان وایە جلوبەرگی ڕەسەن دەبێت هەم لە کاتی وەرزشکردن و جووڵەدا و هەم لە ساردترین ڕۆژەکانی زستاندا زۆرترین ئاسوودەیی پێشکەش بکات

شازار / دەربارە
شازار" جلوبەرگی وەرزشی پڕ لە هێز و کارایی دروست دەکات؛ بە قوماشی قورس و هەواگۆڕکێ، قاڵبی ڕێکوپێک و مۆدێرن، و قەبارەی گونجاو دیزاین کراوە بۆ ئەوەی لە کاتی قورسترین ڕاهێنانەکاندا بە شێوازێکی سروشتی و سەرنجڕاکێش لەسەر جەستەت دەركەوێت

ڕێبازەکەمان
لە براندی شازاردا، ئێمە پێش هەر شتێک گرنگی بە "قوماش" دەدەین، چونکە باوەڕمان وایە جلوبەرگی ڕەسەن دەبێت هەم لە کاتی وەرزشکردن و جووڵەدا و هەم لە ساردترین ڕۆژەکانی زستاندا زۆرترین ئاسوودەیی پێشکەش بکات
لە دنیای مۆدیرنی ئەمڕۆدا، کڕیار تەنها کەسێک نییە کە پارە بۆ بەرهەمێک بدات؛ بەڵکو هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لە گەشت و سەرکەوتنی براندەکەماندا. ئێمە لەو باوەڕەداین کە پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکانمان تەنها فرۆشتنێکی کاتی نییە، بەڵکو دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەنە کە لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزی یەکتر بنیاد ناونراوە
گەشت و بەرەوپێشچوون: شازار لە سەرەتای دروستبوونییەوە تەنها بیرۆکەیەک نەبووە، بەڵکو هەوڵێک بووە بۆ تێکەڵکردنی کوالێتی بەرز، شێوازی مۆدێرن و ڕەسەنایەتی. لە هەڵبژاردنی وردی قوماشەکانەوە تاوەکو دیزاینکردنی تاک بە تاک و دروستکردنی پارچەی بەهێز و کەمتر، هەنگاو بە هەنگاو براندەکەمان پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە بازاڕدا بکاتەوە. پلانی دواڕۆژ: فراوانکردنی مەودای بەرهەمەکان و پێشکەشکردنی کۆلێکشنی نوێ کە شێوازی مۆدێرن و ستایلە وەرزشییەکان بە یەکەوە گرێ دەدەن. بەهێزترکردنی بوونی براندەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و فراوانکردنی ئاراستەی گەیاندن و فرۆشتن بە شێوازێکی پێشکەوتوو. بەردەوامبوون لەسەر بنەمای "کڕیار وەک هاوبەش" و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەدەمەوەچوون بۆ بەدیهێنانی پێویستییەکانی ئێوە لە لووتکەدا